زةكات
باجه‌للان له ئێرانه‌وه : ئایا زه‌كاتی گه‌نم و جۆو شتانی وا ئه‌بێ
له ده‌رئامه‌د بدرێت ؟ یه‌عنی ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌شت سه‌د هه‌زار تومانی
ده‌ست كه‌وت به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا سێ سه‌د هه‌زار تومانی له
كشاوه‌رزیه‌كه‌یدا خه‌رج كردووه ، ئایا زه‌كاته‌كه له كام برِه پاره‌یان
ده‌دات ؟!
وه‌ڵام : الحمد لله و الصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله و صحبه و من
والاه
زه‌كاتی گه‌نم و جۆو نیسك و نۆك و دانه‌وێڵه‌ی هاوشێوه ئه‌گه‌ر
گه‌یشته پێنج وه‌سق فه‌رز ده‌بێت ، چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم
ده‌فه‌رموێ : [ ليس فيما دون خمسة أوسق صدقة ] متفق علیه واته ئه‌وی له پێنج وه‌سق
كه‌متربوو زه‌كاتی ناكه‌وێت .. یه‌ك وه‌سق شه‌ش ساعه ، كه‌وابوو له سێ سه‌د
ساع زه‌كاتی ده‌كه‌وێت كه ته‌قریبه‌ن ده‌كاته نزیكه‌ی حه‌وت سه‌د كیلۆ ،
ده‌كرێت هه‌موو جۆره‌كان كۆكرێته‌وه‌و حسێب بكرێت و یه‌ك زه‌كاتیان لێ بدرێت [
ابن تيمية / الفتاوى ب25 ل 13 و 15 هةروةها فةتواكاني اللجنة الدائمة ذمارة 2262 ] .
كاتی
زه‌كات دانی حاسڵاتی كشتوكاڵی چاوه‌رِوانی ساڵی لێ ناكرێت ، به‌ڵكو هه‌ر كه پێ
گه‌یی زه‌كاته‌كه‌ی ده‌رده‌كرێت ، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ وَآتُوا
حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ ] الا‌نعام / 141 واته زه‌كاته‌كه‌ی كاتی دورینه‌وه‌و
چنینه‌وه‌ی ده‌ر كه‌ن ..
برِی زه‌كاته‌كه‌شی له حاڵه‌تێكه‌وه بۆ
حاڵه‌تێكی تری جیاوازه ، ئه‌و دانه‌وێڵه‌ی ئه‌ركی نه‌ویستووه‌و باران ئاوی
داوه یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی ده‌بێته زه‌كات ، ئه‌ما ئه‌وی ئاو دراوه‌و بیر‌و
تراكتۆر‌و په‌ینی كیمیاوی و مه‌سروفی تری تێچووه برِی زه‌كاته‌كه‌ی نیو له
ده‌یه واته یه‌ك له بیست ، چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له
حه‌دیسی سه‌حیحی ئیبنو عومه‌ردا فه‌رمویه‌تی : [ فيما سَقَتِ السما‌ء والعيون أو
كان عَثَريًّا العشر وفيما سقى بالنَّضْحِ نصف العشر ] أخرجه البخاري وأبو داود
والترمذي واته : ئه‌وی باران و چه‌م و كانیاو ئاوی داوه یان خۆی له
ره‌گه‌كانیه‌وه ئاوی هه‌ڵمژیووه یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی حاسڵاته‌كه‌ی
زه‌كاته ، له حه‌دیسێكی تری سه‌حیحدا كه له سیدنا جابره‌وه
گێرِراوه‌ته‌وه فه‌رمویه‌تی : [ فيما سقت الأنهار والغَيم العُشُورُ ، وفيما
سُقِيَ بالسَّاقية نصف العشر ] ڕخرجه مسلم وڕبو داود واته : ئه‌وی روبارو باران
كانیاو له خۆوه ئاوی داوه ده یه‌كی زه‌كاته ، ئه‌مما ئه‌وی به جۆبارو
ئاودان پێگه‌یشتووه ئه‌وه نیوه‌ی ده‌یه‌كه‌كه‌ی زه‌كاته ..
كه‌وابوو
جه‌نابتان یه‌ك له بیستی پێنج سه‌د هه‌زاره‌كه ده‌كه‌نه زه‌كات و
ده‌یده‌نه موسته‌حه‌ققانی ، والله اعلم