خوێندنی ئایه‌تولكورسی له‌ ته‌حیاتدا

/ ژماره‌ی سه‌ردان: 392 جاره/

خوێندنی ئایه‌تولكورسی له‌ ته‌حیاتدا

پرسیار : ئایا ده‌شێت ئایه‌تولكورسی له‌ كۆتایی ته‌حیاتدا بخوێنرێت ؟

وه‌ڵام : الحمد لله والصلاه‌ والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه .. اما بعد
زاهیره‌ن نابێت .. والله اعلم
ـ چونكه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ ئه‌مه‌ په‌رستنه‌و په‌رستنیش ده‌بێت له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلى الله علیه وسلم وه‌رگیرا بێت .
ـ له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری به‌رِێزدا صلى الله علیه وسلم هاتووه‌ شێوه‌ی دوعاو په‌ناگرتنن به‌ خوای گه‌وره‌ ، ئایه‌تولكورسیش مه‌زنی سیفاتی خوایه‌و دوعا نیه‌ . پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی له‌ دوای ته‌واو بوونی ته‌حیات بپارِێنه‌وه‌ ( بوخاری ژماره 6265 ‌ ، موسلیم 2 ـ 4 ) یان په‌نا بگرن به‌ خوا له‌ چوار شت : سزای دۆزه‌خ ، سزای گۆرِ ، فیتنه‌ی ژیان و مردن ، فیتنه‌ی ججاڵ ( بوخاری 3/192 ، موسلیم ژماره‌ 588 ) ..
ـ موسوڵمان باشتر وایه‌ سوننه‌ته‌كان زیندوو كاته‌وه‌ نه‌ك شتی نوێ داتاشێت ، به‌ تایبه‌تی له‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی وادا ده‌یان دوعا هه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌و شوێنه‌ی ته‌حیاتدا پێش سه‌لامدانه‌وه‌ی فه‌رموونی ، وه‌كو :
( اللهُمَّ انِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمَاً كَثِيرَاً وَلا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ اِلَّا أنْتَ فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ وَارْحَمْنِي إنَّكَ أنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ) بوخاری 2/265 و موسلیم 2705
( اللهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أخَّرْتُ وَمَا أسْرَرْتُ وَمَا أعْلَنْتُ وَمَا أسْرَفْتُ ، وَمَا أنْتَ أعْلَمُ بِهِ مِنِّي ، انْتَ المُقَدَُّم وانْتَ الْمُؤَخَّرُ لا الهَ الَّا انْتَ ) مسلم 771 ابوداود 760 ترمذی 3417 .. هتد

 

سه‌ره‌تا

 

سه‌ره‌کیه‌کان

مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا کرێکار