بۆهێزێكی له دایك بوو
بناری زۆزك 8 /1991
بۆ ئه‌و ئاواته‌ی
نه‌مردم و دیم ، بوونی پێشمه‌رگه‌ی ئیسلامی له سه‌ربازگه‌ی سه‌لاح الدینی
خۆمان كه له
20 /5 /1991 دا كردمانه‌وه .
زۆر ده‌مێ بوو
چاوه‌رێ بووم
له
ناسۆر وخه‌م وژانا
له غیره‌ت ووره‌و ووزه‌و
خۆشه‌ویستی تێكۆشانا ..
به رێ
ی خه‌باتی كوردانه‌ی
شا مه‌حموود و
شێخی مه‌زنی پیرانا
به
ته‌جروبه‌ی
میلله‌تی كوردی بێ شوانا
به كڵپه‌ی گڕی باوه‌ڕی موسوڵمانا
..
چاوه‌رێ بووم
له به‌ر تیشكی
مه‌شخه‌ڵی رێ ی
بیری سه‌ییدی زیندانا
..
هێزێكی وا له دایك بێ
بڵێین ئۆخه‌ی
ئا ئه‌مه هێزی ئیسلامه
له رووی
دۆستانی دڵسۆزا
وا به شه‌رمه و
له رووی دوژمنا به سامه
.....
هۆ هێزی
گه‌نجی جیهادی
زایه‌ڵه‌ی كاروانی شادی
هێزی هیوا
گزنگی رۆژی ئازادی..
تۆ
شمشێره‌كه‌ی موغیره‌ی ..
ده‌نگی سوڵتانول عوله‌ماو
قوتابیه‌كی
زیته‌ڵی
فیقهه‌كه‌ی ئیبن وته‌یمیه‌ی
چ مژده بووی
له عومری كه‌می
ئێمه‌دا
له دایك بووی ؟!
هه‌زار شوكر
هه‌زارئۆخه‌ی
كه ئێمه بووینه
هێزی تۆ و
تۆش زادی هه‌وڵ و ره‌نجی مه‌ی
.....
ده به‌یعه‌ت بێ تاكو تۆ
هه‌ی
دروشمی مه
ده‌نگی دلێری ێدیقه
كه له رۆژی سه‌ختی ( ریدده )
هه‌موو
جیهان بیستی گرمه‌ی :
( اَيُنقَصُ الدِّينُ هذا وأنا حَيّ ؟ )