موفتی زاده
سلێمانی /4/ 1992
كاك
ئه‌حمه‌دی موفتی زاده ئه‌میری شورای ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران بوو له 1963دا
له‌سه‌ر كوردایه‌تی گیرا ، كه‌چی له زه‌مانی شۆرشی (ئیسلامی) ئیمام خومه‌ینیدا
له‌سه‌ر ئیسلام ده ساڵ ـ بێ دادگایی كردن ـ زیندان كرا ! دواییش كه پزیشكه‌كان
راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و نووسی كه هێنده‌ی نه‌ماوه بمرێ ،
ئازادیان كرد تا دوای دوو مانگ چاره‌سه‌رو ئه‌مبه‌روبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كان
گیانی سپاردو بووه له‌عنه‌تی مێژوو بۆ مه‌زهه‌بی بكوژانی .. هه‌ر له یه‌كه‌م
ساڵی زیندان كردنیه‌وه پێیان ده‌ووت : ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌كی ( ئیلتیماس ) بۆ ئیمام
خومه‌ینی یان بۆ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت بنووسیت ئازاد ده‌بیت ، ئه‌ویش
ده‌یفه‌رموو : من بۆ لا اله الا الله ده‌ژیم و بۆ ئه‌ویش ده‌مرم چونكه راستی
ره‌های بوونه ، گه‌ر پێم بڵێن لا اله الا الله بنووسه ، مادام به قسه‌ی
ئێوه‌یه ناینووسم
منیش ئه‌م شیعره‌م له وه‌لائدا بۆ كاك ئه‌حمه‌دی
ره‌حمه‌تی وئه‌ودا نووسیووه‌و پێشكه‌شی ده‌كه‌م به برایانی مه‌كته‌بی
قورئان و بیرخستنه‌وه‌ش بێت بۆ (ئیخوان)ه‌كانمان كه ئه‌و زه‌مانه گله‌ییان لێ
ده‌كردم كه بۆچی شیعر له‌سه‌ر ئه‌م شۆرِشه مه‌زنه نانووسیت ؟!!
( 1 )
موفتی
زاده
هۆ موئمینی ئالی فیرعه‌ون
زێوانه نوێكانی هوبه‌ل
ده‌یانه‌وویست
عهقیدهكهت
وه‌كو هی وان
ده‌سته‌مۆ كه‌ی
!!
ده‌یانه‌وویست
تۆش دینه‌كه‌ت
وه‌كو هی وان
بكه‌یته گومه‌زی
زێرِو
تهوحیدهكهت
قوربانی شه‌خسه پهرِۆ كه‌ی !!
ده‌یانه‌وویست
له
زیندانا
ناچار ببی و
تف له سه‌رچاوه‌كه‌ی خۆ كه‌ی !!
به‌ڵام هه‌یهوو
تۆی
ئیبنو جوبه‌یری نه‌به‌رد
بۆت سه‌لماندن
نه‌ك هه‌ر سه‌ری جه‌للاده‌كان
سه‌ری ئیمامیش دای له به‌رد ..
( 2 )
موفتی زاده
هۆ ئیبنو ته‌یمییه‌ی بێ
ناو
سه‌ربازی كوردی نه‌ناسراو
من ده‌زانم
شهرِخوازه گۆرِپهرستهكان
ده‌یانه‌وویست
خۆت بفرۆشی و
گه‌له ره‌ش و رووته‌كه‌ی خۆت
بخه‌یته دا‌و
!!
بۆ پاداشتیش
بۆ چه‌ند ساڵێ
بتكه‌نه وه‌زیری ( چِرار )
له ئێرانا
له
میسر‌و تونس و عهممانا
له سودان و پاكستانا
له سه‌انسه‌ری جیهانا
گێله
سوننیت پێ بكه‌ن راو !!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
هه‌تا ئێستات كاریگه‌ره
ئه‌وی
وه‌ك عه‌سای موسایه
ته‌وحیده زیندانهكهتهو
ئا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
ئێستایه ..
( 3 )
موفتی زاده
هۆ شۆرِه سواری ئه‌م دینه
موجاهیدی
راسته‌قینه
من ده‌مزانی
كه‌لله سه‌ری سه‌به‌ئیه‌كان
هه‌مووی داخ و
بوغز‌و قینه
بۆیه ئاوا
له ده‌وڵه‌تی ( ئیمامی موسته‌زعه‌فین ) ا
وای له
زیندانی ( ئه‌وین ) ا !!
به‌ڵام له ئێمه‌ی قوتابیت
دڵنیا به تا ده‌وڵه‌تی
شیعه ماوه
مۆری تف و له‌عنه‌تی مه‌ی
له نێو چاوه ..
چونكه له
ده‌وڵه‌تی وانا
له زیندانا
وه‌ك ووڵاتی كۆمۆنیستان
بۆ رێ گرتن له
بانگه‌وازی ئه‌م دینه
جێگای خواوویستی وه‌كو تۆ
ـ روویان ره‌ش بێ
ـ
ئاوده‌ستێكی ناو زیندانه‌و
زیندانهكهش ژێر زه‌مینه !!
( 4 )
موفتی
زاده
هۆ شمشێره برِندهكهی سه‌لاحه‌ددین
كاتێ كه دیم
شا ئیسماعیلی
سه‌فه‌وی
ئاڵای شیرك و حوكمی جه‌هلی
له زیندانا
له‌به‌ر پێی تۆكهوت و
نه‌وی
بۆ خۆشی له خه‌م و ژانا
له‌به‌ر ده‌م نه‌علی هامانا
چۆكی
داداو
شمشێری كولی خوێناوی
دیدو مێژووی
وه‌ك سه‌ری
خسته سه‌ر زه‌وی
هه‌ناسه‌م له سینه برِا
دیم زێوانێ
بۆ كه‌فاره‌تی به‌زینی
بۆ
هه‌ستانی رق و قینی
بۆ جێمی نوێ
مه‌زهه‌ب ئه‌سوێ
هه‌ر ئه‌مزانی
یا خوێنی
تۆی تێ هه‌ڵ ئه‌سوێ
یا برِیاره تا به‌یانی
یا موفتی زاده‌ی ره‌ببانی
یا
گوڵی بیابانی سوننی
ئیمام حوسه‌ینی سوبحانی ..
وا حه‌سره‌تا
ده‌كه‌نه قۆچی
قوربانی ؟!!