مه‌رجه‌عییه‌ت
مه‌به‌ستمان له زاراوه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت : ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌یه كه له رووی فیكر‌و موماره‌سه‌وه به سه‌رچاوه‌ی
مه‌عریفه‌تی یه‌قینی و له رووی ئارِاسته كردنه‌وه به خاوه‌ن مافی باڵا
داده‌نرێت و مافی ناساندن و هه‌ڵاوێردنی حه‌ڵاڵ و حه‌رامی هه‌یه‌و دیدو
تێرِوانین و پێناسه‌و هه‌ڵوێسته‌كانیان به (حه‌ق) ده‌ناسرێن . جا كه‌سایه‌تی بن
یان پێشه‌وای كۆمه‌ڵكاریی یان ده‌زگای یاسایی و سیاسی ده‌وڵه‌تی .
ـ
مه‌رجه‌عیه‌تش به‌م پێناسه‌یه گه‌وره‌ترین و گرنگترین و دژوارترین پێداویستی
بیروباوه‌رِه ، بۆ ئیسلامیش هه‌ر وایه .
ـ هه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه چۆنیه‌تی
تێگه‌یشتن له ئیسلام و راده‌ی دینداری و شێوازی بانگه‌وازو برِیاری حوكمی دینی
له چوار چێوه‌یه‌كی قبووڵی ئیسلامدا وه‌ربگرێت و بیگه‌ێتێته‌وه به خه‌ڵكی ،
به‌ڵام راستی ودروستی وته‌واوی و ره‌وایی ئه‌و چوار روكنه هه‌ر ده‌بێت
مه‌رجه‌عیه‌ته ئیسلامیه‌كه به راست بیناسێنێت تا شه‌رعیه‌تی بداتێ ..
ـ
كه‌وا بوو له‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت : مه‌رجه‌عییه‌تی
ئیسلامی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه شه‌رعییه‌ت ده‌داته كه‌س و لایه‌ن و
ده‌زگارو حكومه‌ت و برِیارو هه‌ڵوێسته‌كان ..
كه‌وابوو با بزانین
مه‌رجه‌عییه‌تی ئیسلامی چیه ؟
( 1 )
یه‌كه‌م : خوای په‌روه‌ردگار
له
بیر‌و هۆشی موسوڵماندا ته‌نها خوای په‌روه‌ردگار یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعییه ، هه‌موو كارێك له‌وه‌وه ، به برِیاری ئه‌وی كارزان و
به‌رِێز ، حه‌قێتی و پیرۆزی په‌یدا ده‌كات ..
قورئانی پیرۆز له‌و روانگه‌وه
خوای په‌روه‌ردگاری به مه‌رجه‌عییه‌ت ناساندووه كه كردگارو خاوه‌ن و
بكه‌ری به ده‌سه‌ڵات و زیندووی به ئاگا‌و ژێنه‌رو مرێنه‌رو رۆزی ده‌رو
سه‌رپه‌رشتیاری دروست كراوانێتی ، هه‌موو سیفه‌ته‌كانی ته‌واوه‌و كه‌سیش
وه‌كو ئه‌و نییه : ( لَيسَ كَمِثْلِهِ شَيئٌ ) ( قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ ) ئه‌مه‌ش
ته‌نهایی ئه‌و له هه‌موو سیفه‌تێكیدا ده‌سه‌لمێنێت .
آ ده‌رباره‌ی
كردگارێتی خۆی ده‌فه‌رموێ : ( إِنَّ رَبَّكُمُ اللّهُ الَّذِي خَلَقَ
السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ
يُدَبِّرُ الأَمْرَ مَا مِن شَفِيعٍ إِلاَّ مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ذَلِكُمُ اللّهُ
رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ . إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا
وَعْدَ اللّهِ حَقًّا إِنَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ لِيَجْزِيَ
الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ بِالْقِسْطِ وَالَّذِينَ
كَفَرُواْ لَهُمْ شَرَابٌ مِّنْ حَمِيمٍ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُواْ
يَكْفُرُونَ ) يونس/ 3ـ4
خوای ئێوه ئه‌وه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی له
ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا دروست كردووه ، پاشان بۆ سه‌ر عه‌رشی خۆی به‌رز بۆوه ،
خوایه كه ته‌گبیرو ئیداره‌ی هه‌موو شتێك ده‌كات ، هیچ تكاكارێك ناتوانێت بێ
مۆڵه‌تی ئه‌و قسه له هه‌ڵوێستێكدا بكات ، ، ئا ئه‌وه خوای
په‌روه‌ردگارتانه ده‌ی سا بیپه‌رستن ، مه‌گه‌ر ئێوه بیر ناكه‌نه‌وه ؟!
گه‌رِانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مووتان بۆ لای ئه‌وه ، ئه‌وه به‌ڵێنی حه‌قی ئه‌وه
، ئه‌و خۆی ده‌سپێكی خه‌لقی كردووه‌و خۆشی سه‌رله‌نوێ دروستیان ده‌كاته‌وه ،
ئیتر ئه‌وانه‌ی كه باوه‌رِیان هێناو كرده‌وه‌ی چاكیان ده‌كرد پاداشتیان به
دادی خواوویستی خۆی ده‌داته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كه كافر بوون ده‌بێت شه‌رابێك
بنۆشن هه‌ر هه‌مووی كانزای تواوه بێت ، ده‌بێت سزای زۆر به‌ژان بچێژن چونكه
باوه‌رِیان نه‌ده‌هێنا .
آ خاوه‌نێتی : بۆیه ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ : ( لَهُ
مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الأمُورُ ) الحديد/ 5
.واته : خاوه‌نێتی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هی ئه‌ون و هه‌موو كاروبارێكیش بۆ لای خوا
ده‌گه‌رِێته‌وه ..
له پێنج شوێنی تریشدا هه‌ر وا ده‌فه‌رموێ : ( وَالَى
اللهِ تُرْجَعُ الامُورُ ) .
آ بۆ په‌رستن و حوكمیشی : ده‌فه‌رموێ : ( وَهُوَ
اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَى وَالْآخِرَةِ وَلَهُ
الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ) القصص/ 70 واته : ستایش له‌سه‌ره‌تاو كۆتادا
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌و حوكم و برِیاردان هی ئه‌وه‌وبۆ ئه‌ویش ده‌گه‌رِێنه‌وه .
آ
بۆ حاكمێتی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا‌و رێسا دانان : ده‌فه‌رموێ : ( وَاللّهُ يَحْكُمُ لاَ
مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ ) الرعد/ 41 واته : خوا حوكم ده‌كات و هیچ كه‌س و به هیچ
شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی نییه ته‌علیقی له‌سه‌ر بدات یان پێشنیاری تری بكات
ته‌نانه‌ت كه به‌ڵاو موسیبه‌تیش دێنێته رێی به‌نده یاخی بووه‌كانی هه‌ر
مه‌به‌ستی گه‌رِانه‌وه‌یانه به‌روه خوای په‌روه‌ردگار وه‌ك ده‌فه‌رموێ :
(وَأَخَذْنَاهُم بِالْعَذَابِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ) الزخرف/48 .
خوای
گه‌وره له قورئاندا 19 جار ده‌فه‌رموێ : ( ترجعون ) 6 جاریش ( یرجعون ) 11 جاریش ( الی
مرجعكم ) 5 جاریش ( مرجعهم ) چه‌ندین جاری تریش ده‌فه‌رموێ : ( را‌جعون )
ـ له‌و
ئایه‌تانه‌دا قورئان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه رۆژێك دێت مرۆڤایه‌تی حه‌تمه‌ن
ده‌گه‌رِێته‌وه لای خوا ، چونكه ته‌نها ئه‌و كردگارو خاوه‌ن و
په‌روه‌ردگاره ، بۆیه هه‌ر ئه‌ویش شایانه كه خوا بێت ، ئینجا به‌م هه‌موو
سیفه‌تانه‌یه‌وه به‌رنامه‌و رێبازی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی داناوه‌و به
ئه‌میندارانی خۆیدا كه پێغه‌مبه‌رانن بۆی ناردوون ، ئه‌و به‌رنامه‌شی ناو
ناوه دین ، ده‌رباره‌شی ده‌فه‌رموێ : ( وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ
دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ) آل عمران/
83 واته : هه‌ر كه‌س غه‌یری ئیسلام به به‌رنامه وه‌رگرێت لێی قبوڵ ناكرێت و
له رۆژی دواییشدا هه‌ر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت .
ـ برِوانه ئه‌م ئایه‌ته
گشتگیره‌ی سوره‌تی المائده/ 47 ـ 50 : ( وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ
بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا
عَلَيْهِ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ
عَمَّا جَاءكَ مِنَ الْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا
وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَـكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي
مَآ آتَاكُم فَاسْتَبِقُوا الخَيْرَاتِ إِلَى الله مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا
فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ . وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم
بِمَآ أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن
يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللّهُ إِلَيْكَ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَاعْلَمْ
أَنَّمَا يُرِيدُ اللّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ وَإِنَّ كَثِيرًا
مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ . أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ
أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ ) واته : ئێمه به حه‌ق و
حه‌قخوزازییه‌وه ئه‌م كتێبه‌مان بۆ تۆ ناردۆته خواره‌وه ، كه په‌یامانی
پێش خۆی به راست ده‌ناسێنێت و پێشرِه‌و سه‌روه‌ری هه‌مووانیانه ن ده‌ی سا تۆش
به‌وه حوكم كه كه خوای گه‌وره بۆی ناردوویته‌ته خواره‌وه‌و بۆ هه‌واو
هه‌وه‌سی ئه‌وان واز له‌و حه‌قه نه‌هێنیت كه بۆت هاتووه ، ئێمه بۆ هه‌موو
نێرراوانی خۆمان شه‌ریعه‌تی تایبه‌ت به خۆیانمان بۆ ناردوون ، گه‌ر خوای
په‌روه‌ردگارت بیویستیایه هه‌موو ( كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌كه) ی ده‌كرده
یه‌ك ئوممه‌ت ، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌وه تاقیان بكاته‌وه كه بۆی
ناردوونه‌ته خواره‌وه ، ده‌ی كێبِركێتان بێت بۆ چاكه‌و چاكه‌خوازیی ، خۆ
گه‌رِانه‌وه‌ی هه‌مووانتان هه‌ر بۆ لای خوایه ، جا ئه‌وه‌ی كردووتانه‌و تێیدا
راجوێ و ناكۆك بوون ده‌یهێنێته‌وه پێش چاوتان و هه‌ر هه‌موویتان پێ
راده‌گێنێته‌وه . به‌وه داوه‌ری نێوانیان بكه كه له لایه‌ن خوای
په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت هاتووه‌و شوێن هه‌واو هه‌وه‌سیان مه‌كه‌وه ،
حه‌زه‌ریان لێ بكه له ره‌فتارێكدا ئه‌وه‌ت پێ نه‌گۆرِن كه خوای
په‌روه‌ردگارت بۆی ناردوویته خواره‌وه ، هۆشت له خۆ بێت له هه‌ڵوێستێكدا
له‌خشته‌ت نه‌به‌ن و بكه‌ویته شوێنێان ، ئه‌گه‌ر پشتیان تێ كردیت و گوێیان پێ
نه‌دایت خه‌میانت نه‌بێت ، ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت به هه‌ندێك له‌و
تاوانانه‌ی كه ده‌یانكه‌ن بیانگرێت ، زۆر كه‌س هه‌ن هه‌روا لاده‌رن و حه‌زیان
له لارِێبوونه . چما حوكمی جاهیلییه‌تیان پێ په‌سه‌ندتره بۆیه ده‌یانه‌وێت
؟! حوكمی كێ له حوكمی خوای گه‌وره چاكتر بێت ؟! به‌ڵام كه‌سانێك په‌ی به‌مه
ده‌به‌ن كه ئیماندار بن ..
ئه‌مه مه‌رجه‌عییه‌تی موسوڵمانانه ،
ئه‌مه‌یه كه له هه‌ستی موسوڵماندا ده‌بێته قه‌ناعه‌تی دڵ ، چونكه له
رێی ژیربێژییه‌وه یه‌قینی به راستی ئه‌م پێناسه خواییانه هێناوه كه به
هۆی وه‌حی خواییه‌وه پێی گه‌یشتوون و هچ جۆره دوودڵییه‌كی تێیاندا نه‌ماوه ،
بۆیه ته‌سلیمی بووه‌و كردوێتیه جیهانبینی خۆی .