لافاوی تورِه‌تان دیووه
كه ستار
ناگرێ تاوێ ؟!
كه دوو چیا
ده‌یخه‌نه به‌ینی دوو قه‌دپاڵ
له حه‌شمه‌تان
چۆن ده‌یانداته به‌ر قه‌پاڵ ؟!
چۆن خۆی به هه‌ردوولا داوێ ؟ !
ئه‌وان چیای
تاوێری زل !
ئه‌م نه‌رم و شل !
به‌ڵام كامیان بن كه‌ن ده‌بێ ؟!
كامیان په‌تیان
ده‌كرێته مل
به په‌ن ده‌بێ ؟ !
كامیان بێ پیت لاسه‌نگ ده‌بێ ؟!
كامیان له
ترسی دارِمان
له تاو نه‌مان
بێ ده‌نگ ده‌بێ ؟!
من لافاوم
به‌م جیهاده
به‌ره‌و خیلافه‌ت به تاوم
چۆن ده‌هێڵم
گردی زه‌ردی ته‌پۆڵكه خۆڵ
یا
خرِه‌به‌ردی
نامه‌ردی
كه‌ڵه‌كی پاسه‌وانێتی
جاشێكی زۆڵ
خۆ راگرێ
له‌به‌ر ته‌كانی شاڵاوم ؟
2/10/2006